زمينه‌ای برای طرح مسايل سياسی اجتماعی ايران و جنبش كردها |
مدرسه تجاری ساید و دانشگاه اویدو (Sa•d Business School and the University of Oviedo) به نمایندگی از شرکت سیسکو برای 66 کشور انجام گرفته کره جنوبی را در مقام اول کیفیت په‌نای باند و کیفیت و نفوذ معرفی شده است. این در حالی است که کشورهای همسایه ایران از قبیل بحرین، امارات، قطر، ترکیه، عربستان و پاکستان نیز در این لیست به ترتیب رتبه های 26 ، 30 ، 35، 42 ، 51 و 60 را به خود اختصاص داده اند و ایران نتوانسته در این لیست جایی برای خود داشته باشد. از طرفی نام کشورهای قطر و عربستان در لیست کشورهایی که کیفیت په‌نای باند خود را طی یک سال گذشته تغییر داده اند نیز به چشم می خورد. ناوه‌ندی هه‌واڵنێریی سه‌قز:
ته‌رمی شاعیری و نووسه‌ری كورد حه‌سه‌ن سه‌لاح "سۆران"، به پێی بڕیاری بنه‌ماڵه‌كه‌ی له گۆرستانی شاری بۆكان به خاك سپێردرا. 
به پێی راپۆڕتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له شاری بۆكان، سه‌ر له به‌یانی دوێنێ هه‌ینی كاتژمێر ٩:٢٠ خوله‌ك ته‌رمی شاعیری به‌ئه‌زموون و لێكۆڵه‌ر و نووسه‌ری ناسراوی ناوچه‌ی فیزوڵابه‌گی، حه‌سه‌ن سه‌لاح ناسراو به "سۆران" به ئاماده‌بوونی كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی پایه‌به‌رزی كورد، مامۆستایانی ئایینی، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له خه‌ڵك و دانیشتووانی شاری بۆكان و ناوچه و جه‌ماوه‌ری ئه‌ده‌ب دۆستی كوردستان، له كاتژمێر ١٠ی به‌یانی سه‌ره‌تا له مزگه‌وتی "ا‌لر‌سول" و دواتر له شه‌قامه‌كانی شاری بۆكان به‌ره‌و گۆرستانی گشتی شاری بۆكان به‌ڕێكرا و به پێی بڕیاری بنه‌ماڵه‌كه‌ی له ته‌نیشت گۆری شاعیرانی ناوداری كورد عه‌باس حه‌قیقی و عومه‌ر سوڵتانی "وه‌فا"، له كاتژمێر ١١ی به‌یانی له گۆرستانی گشتی شارستانی بۆكان به خاك سپێردرا.
ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی كه له رێوڕه‌سمی به‌ڕێكردن و به‌خاك سپاردنی "سۆران" ئاماده‌بوون، بریتی بوون له: ئیره‌ج ناهید ـ شاعیر، نووسه‌ر و لێكۆڵه‌ر، محه‌مه‌د سه‌عید نه‌جاری ـ "ئاسۆ" شاعیر، نووسه‌ر، وه‌رگێڕو مامۆستای زانكۆ، مسته‌فا شێرزاد "شێوه‌كار"، محه‌مه‌د ناهید موزیكزان، شێوه‌كار، موزیكژه‌ن، نووسه‌ر، لێكۆڵه‌رو ئه‌كته‌ری سینه‌ما، مسته‌فا ئیلخانی زاده شاعیر، نووسه‌ر، لێكۆڵه‌رو مامۆستای وانه‌كانی زمانی كوردی، محه‌مه‌د ئه‌مین قوڕه‌یشی- كاریكاتێریست و نووسه‌ر، یاسین قوڕه‌یشی- كاریكاتێریست، شاعیر‌و نووسه‌ر، ئه‌حمه‌د ته‌ها- نوێنه‌ری خه‌ڵكی شاری بۆكان و ناوچه له خوله‌كانی سێیه‌م و چواره‌می مه‌جلیسی شۆڕای ئیسلامی ئێران، دكتۆر محه‌مه‌د قه‌سیم عوسمانی نوێنه‌ری خه‌ڵكی شاری بۆكان و ناوچه له خولی هه‌شته‌می ئه‌نجومه‌نی شۆڕای ئیسلامی ئێران، ئه‌ندازیار جه‌ماڵه‌دین ته‌ها به‌رپرسی گشتی كۆری كوردانی دانیشتووی تاران، فه‌تاح ئه‌میری نووسه‌ر و رۆماننوس، دكتۆر عه‌لی شه‌مس بورهان ئه‌ندامی كۆری كوردانی دانیشتووی تاران، دكتۆر سه‌ید عه‌زیز به‌رزنجی كوری مامۆستا خاڵه‌مین شاعیر، فارووق كه‌یخوسره‌وه‌ی نووسه‌ر و لێكۆڵه‌ر، ئه‌مین گه‌ردیگلانی شاعیر، وه‌رگێڕ و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی گۆڤاری مه‌هاباد، عه‌لی ره‌شیدی وێنه‌گری فۆتۆگرافه‌ر، دكتۆر عه‌بدوڵڵا ئه‌بریشه‌می، عه‌بدولعه‌زیز مه‌ولوودی، دكتۆر سه‌لاحه‌دین خه‌دیو، عوسمان موزه‌یه‌ن پارێزه‌ر، مافناس و مامۆستای زانكۆ، مسته‌فا قازی شاعیر و نووسه‌ر، ك.د ئازاد شاعیر و ده‌روونناس، فه‌رزاد حوسێنی چیرۆكنووس و شاعیر، محه‌مه‌د سدیق كه‌ریم پوور چیرۆكنووس و شاعیر، فواد جیهانی چیرۆكنووس و شاعیر، سه‌عد قازی نووسه‌ر، جه‌لال حاجی زاده چالاكی مه‌ده‌نی، سه‌ردار سه‌یف قازی، مه‌حموود پێدرام شوێنه‌وارناسی مێژوویی، كۆمه‌ڵێك له شاعیران و نووسه‌ران و رووناكبیرانی شاره‌كانی بۆكان، مه‌هاباد، سه‌قز، بانه، سنه و ناوچه‌ی موكریان.
له‌م رێوڕه‌سمه‌دا دوای به خاك سپاردنی شاعیری كۆچكردوو كه بڕیار وابوو به پێی وه‌سیه‌تی خۆی له ته‌نیشت گۆری باوكی له گوندی ساروقامیش سه‌ر به شاری بۆكان به خاك بسپێردرێت، شاعیر و نووسه‌ری ناوداری كورد محه‌مه‌د سه‌عید نه‌جاری ـ ئاسۆ بۆ ئاماده‌بووان دوا و له‌م باره‌یه‌وه روونكردنه‌وه‌یه‌كی ئاراسته كرد. هه‌روه‌ها بۆ ئاڵوگۆری به‌رنامه‌كه داوای لێبوردنی له خه‌ڵك و دانیشتووانی گوندی ساروقامیش كرد و له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا "سۆران" سوپاسی خه‌ڵك و به‌شداربووانی كرد.
له درێژه‌ی به‌رنامه‌كه‌دا محه‌مه‌د سه‌عید نه‌جاری ـ ئاسۆ پارچه شیعرێكی خۆی كه به بۆنه‌ی بیستنی هه‌واڵی كۆچی دوایی حه‌سه‌ن سه‌لاح "سۆران" له‌سه‌ر كێشی پارچه شیعرێكی شاعیری كۆچكردوو ئاماده‌ی كردبوو، پێشكه‌ش به جه‌ماوه‌ری به‌شدار له رێوڕه‌سمه‌كه‌ی كرد. هه‌روه‌ها شاعیر محه‌مه‌د ره‌سووڵ چووپانی پارچه شیعرێكی خۆی به بۆنه‌ی كۆچی دوایی حه‌سه‌ن سه‌لاح "سۆران" خوێنده‌وه.
حه‌سه‌ن سه‌لاح سۆران له رۆژی ٢٣ی مانگی سێپتێمبه‌ری ساڵی ١٩٤١ی زایینی له بنه‌ماڵه‌یكی تایفه‌ی فه‌یزوڵڵابه‌یگی له گوندی ساروقامیش سه‌ر به شاری بۆكان له دایكبووه. قۆناغه‌كانی خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و دواناوه‌ندی له بۆكان ته‌واو كردووه و له كۆلێژه‌كانی Trinity, Sent Jorj & Dtanford له وڵاتی به‌ریتانیا زمانی ئینگلیزی خوێندووه و چه‌ندین كتێبی سه‌باره‌ت به كورد، زمانی كوردی و شێعر و په‌خشان به چاپ گه‌یاندووه و كۆمه‌ڵێك كتێبی چاپ نه‌كراویشی له پاش به جێ ماوه.
"سۆران" نزیكه‌ی ٢٠ كتێبی به زمانه‌كانی كوردی، فارسی، ئینگلیزی و ئه‌ڵمانی نووسیوه و ئه‌زموونی ٤٠ ساڵ وه‌رگێڕان له زمانه‌كانی كوردی، ئینگلیزی، فه‌ره‌نسی، ئه‌ڵمانی و رووسی هه‌بوو.